شەپۆلێكی بەفر بارین ماوەی چەند ڕۆژێكە كوردستانی توركیای گرتووەتەوە و هەر یەكە لە پارێزگاكانی وان، هەكاری، بەدلیس و مووشی بە تەواوی داپۆشیوە.
بەهۆی ئەو بەفربارینەوە ڕێگەی نێوان 472 ئاوایی لەو پارێزگایانە داخراوە.
بەفربارین لە وان كە چەند ڕۆژێكە بێ پسانەوە بەردەوامە، ڕێگەی نێوان 272 ئاوایی داخستووە و هەوڵەكان بۆ كردنەوەی ڕێگەی نێوان ئەو گوند و ناوچە نیشتەجێبووانە بەردەوامە.
هاوكات لە پارێزگای هەكاری، 12 گوند و 112 ناوچەی نیشتەجێبوون، ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروست بووە و پەیوەندییان بە یەكەوە پچڕاوە.
لە بەدلیس و مووش'یش هەوڵەكان بۆ كردنەوەی ڕێگەی ژمارەیەك گوند و ناوچەی نیشتەجێبوون بەردەوامە و تیمەكانی شارەوانی و ڕێگەوبان بەردەوامن لەسەر كارەكانیان.
شەپۆلێكی بەفر بارین ڕێگەی نێوان 472 ئاوایی لەناوچەكانی كوردستانی توركیا داخست
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.