Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:42

سه‌رۆكی كۆنیفا: به‌رێوه‌چوونی پاڵه‌وانێیه‌تی هه‌رێمه‌كانی جیهان له‌ كوردستان یەکێک ده‌بێت لە جوانترین پاڵەوانێیەتییەکان

کوردستان TV
100%


سەرۆکی کۆنیفا و یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوە.
یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ 23-12-2023 بە شێوەی ئۆنڵاین سەرۆکی کۆنیفا ( پێرئەندرێس بلیند ) لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی و لێژنەی جێبەجێکار لە کۆنیفا کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ( پێرئەندرێس بلیند ) و سکرتێری یەکێتیەکە مامۆستا ( سیروان نەجمەدین ) ئەنجامدا.
یه‌كێتییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت، مەبەست لە کۆبوونەوەکە زیاتر ئامادەکاری بوو بۆ جامی کۆنیفای 2024 کە بڕیارە هاوینی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت، لێژنەی جێبەجێکار لە کۆنیفا چەندین پرسیار و داواکاریان ئاڕاستە کردوو سەرۆک و سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیش دڵنیایی یان پێدان کە هەموو ئامادەکاریەک دەکەن و سەرجەم پێداویستیەکان جێبەجێ دەکرێت و ئامادەکرێن بۆ ئەوەی بە جوانترین شێوە  و بە سەرکەوتوانە پاڵەوانێتیەکە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.
 یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەلایەن خۆشیانەوە سەرۆکی کۆنیفا و سەرجەم ئەندامەکانی سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و  یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیان کرد کەوا بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی هاتنی ئەم پاڵەوانیەتیە دەکەن هیوایان خواست یەکێک بێت لە جوانترین پاڵەوانیەتیەکان و هەڵبژاردە بەشداربووەکانیش چێژ لە میوان دۆستی کورد و کوردستانیەکان وەربگرن  . 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.