لەمیانی یاریەكانی گەری هەژدەهەمی پریمەرلیگ، یانەی كریستاڵ پاڵاس رووبەربەرووی یانەی برایتۆن بۆوە.
یارییەكە بەیەكسان بوون بەگۆلێك بۆ هەردوولا تەواو بوو، لەگێمی یەكەم و لەكۆتا خولەكی ئەو گێمە، كریستاڵ پالاس توانی بەواژووی یاریزان جۆردان ئیۆ گۆلی پێشكەوتن تۆمار بكات، گێمی یەكەم كریستاڵ پالاس بەگۆلێك لەپێشەوەبوو، لەگێمی دووەم یاریزانانی یانەی برایتۆن چاویان لەگۆرینی ئەنجامی یاریەكە بوو، لەدەرفەتێدا لەخولەكی هەشتاو دوو دانی ویلیك توانی گۆڵی بەرامبەر بوونەوە تۆمار بكات.
بەم جۆرە یاریەكە بەیەكسان بوونی هەردوولا بەگۆلێك بەكۆتا هات.
له پریمهرلیگ كریستاڵ پاڵاس و برایتۆن یهكسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.