لەیاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكان، كاتژمێر 9ی ئەمشەو هەینی، هەردوو یانەی مانچێستەر سێتی ئینگلیزی و فلۆمینسی بەرازیڵی لەسەر یاریگای كۆمەڵگای وەرزشی شا عەبدولڵا رووبەرووی یەكتر دەبنەوە.
لەقۆناغی پێش كۆتایی ستیزن بەسێ گۆلی بێ بەرامبەر بەربەستی ئۆراوەی ژاپۆنی بری، لەبەرامبەردا فلۆمینسی بەدوو گۆلی بێ وەڵام بەربەستی ئەهلی میسری بری.
لەدوو رۆژی رابردوو یاریزانانی هەردوو یانە مەشق و راهێنانی ئامادەكاریان بۆ ئەم یاریە ئەنجام داوە، هەردوو یانە هەوڵ دەدەن لەیەكەم بەشداربوونیان لەنازناوەكە بگەرێنەوە وڵاتەكەیان.
پێشبینی دەكرێت یارییەكی بەهێز لەنێوان هەردوولا بەرێوەبچێت و بەڵام چانسی مانچێستەر سێتی بۆ بردنەوەی نازناوەكە زیاترە، هەرچی هەردوو یانەی ئەهلی و ئۆراوەیە لەكاتژمێر5:30خولهكی سەر لەئێوارە یاری لەسەر پلەی سێیەم ئەنجام دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.