به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران چوار كۆڵبه‌ری كورد بوونه قوربانی.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، عەلی قادری، خەڵکی گوندی «زەنوری» لە نزیک کەڵاتەرزان و دانیشتووی شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێز ئه‌منییه‌كانی ئێران لە کاتی کۆڵبەریدا کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، ئەم کۆڵبەرە باوکی چوار منداڵ بووە، لە سنووری «ئاسناوا»ی شاری مەریوان و بێ ئاگادار کردنەوەی پێشەوختە تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەست داوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری پاوە بە ناوەکانی ئارمان ئەحمەدی و کۆسار پەتیام لە سنووری نەوسوود بریندار بوون و هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ئومێد ئیلهامی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران بریندار بووە.
رێكخراوی هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه، هاوکات کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ئومێد ئیلهامی، تەمەن 24 ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران پشتی پێکراوە و بەسەختی بریندار بووە.
هەروەها بە تەقەی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران ئارمان ئەحمەدی قاچ و کۆسار پەتیام دەستی پێکراوە و بەسەختی بریندار بوون کە بەهۆی قووڵیی برینەکانیان و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی "قودس"ی شاری پاوە گواستراونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.