Erbil 2°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:08

هەناردەكردنی سێوی بەرواری بۆ وڵاتانی كەنداو بازاڕێكی فراوانتر بۆ بەرووبوومی كشتوكاڵی كوردستان دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

ساڵی ڕابردوو لە مانگی ئازاری 2022 دەستپێشخەریی هەناردەكردنی كشتوكاڵی كوردستان لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد. تیمێكی بەهێز لە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان هەستان بە داڕشتنی نەخشە ڕێگایەك بۆ هەناردەكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی بەردەوام بۆ كەنداو، ئەمەش بووە هۆی یەكەم هەناردەكردنی هەنار لە كوردستان لە ساڵی رابردوو.
ئەمساڵ كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەك هەر درێژەی بە هەناردەكردنی هەنار داوە، بەڵكو پڕۆژەی هەناردەكردنی فراوانتر كردووە بەوەی كە پڕۆژەكە بەرهەمی دیكەی وەك سێوی بەرواری و هەنگوینیشی گرتەوە. 
ئەم هەنگاوە جەخت لەسەر پابەندبوونی حكومەت دەكاتەوە بە هەمەچەشنكردنی سەرچاوەی داهات لە هەمان كاتدا جەخت لەسەر بەردەوامی گەشەی ئابووری دەكاتەوە.
ئامانجی پڕۆژەكە:
1- هەمەچەشنكردنی ئابووری بەردەوام:
یەكەم هەناردەی سێوی بەرواری بۆ وڵاتانی كەنداو هەنگاوێكی گرنگە كە بازاڕێكی فراوانتر دەكاتەوە بۆ بەرووبوومی كشتوكاڵی كوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆ.
2- هاندانی بەشداریكردنی كەرتی تایبەت:
هاندانی كەرتی تایبەت و كۆمپانیا ناوخۆییەكان بۆ بەشداریكردن لە دەستپێشخەری هەناردەكردن و بنیاتنانی زنجیرە بەهای پێویست بۆ هەناردەكردن.
3پاڵپشتیكردنی جووتیاران:
هاندانی جووتیاران بۆ ئەوەی زیاتر پەرە بە كەرتی كشتوكاڵ بدەن هەروەها هاندانیان بۆ زیادكردنی ڕێژە و باشتركردنی كواڵێتی بەرهەمەكانیان، لە هەمان كاتدا هاندانی جووتیاری نوێ بەمەبەستی بوژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستاندا، كە لەم پڕۆژەیەدا ١٠ جووتیار لە ٧ كێڵگەدا بەشدارن.
دەستكەوتەكانی پڕۆژەكە:
خواستی بازاڕ:
دووبارە هەبوونی خواست لەسەر بەرهەمەكانی كوردستان لەلیەن بازاڕی كەنداوەوە بەتایبەتی هەناردەكردنی سێوی بەرواری ئەمساڵ بۆ یەكەمین جار بۆ وڵتی قەتەر، دەرخەری ئەوەیە كە خواستێكی جیهانی هەیە لەسەر بەرووبوومی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان.
پڕۆسەی هەناردەكردن بۆ دەرەوەی وڵات:
وەك یەكەم هەناردەكردن نزیكەی 5 تەن هەناردەی واڵتی قەتەڕ دەكرێت، ئامانج ئەوەیە هەناردەكردنەكە بەردەوام بێت.
دۆزینەوەی بازاڕی ناوەخۆ:
هەردوو كۆمپانیای كارفور لقی - عێراق و تەڵەبات مارت نزیكەی 2000 سێوی بەروارییان لە كۆمپانیای هەناردەكاری سێوی ئەمساڵ )كۆمپانیای كەی ئێچ( بۆ بازاڕی ناوخۆ كڕیووە.
سوودمەندبووانی پڕۆژە:
بەشداربووانی پڕۆژە جگە جووتیاران:
● لەم هەناردەكردنەدا لە تەواوی هەنگاوەكانی هەناردەكردن، كۆمەڵێك كۆمپانیای ناوخۆیی كەرتی تایبەت بەشدارییان لە پرۆسەكە كردووە ئەمانەش كۆمپانیاكانی پاكێجكردن و تاقیگەی پشكنین و چەندین كۆمپانیای ترن.
● لەم دەستپێشخەریی هەناردەكردنەدا، نزیكەی 600 هەلی كار بۆ كرێكاران ڕەخسا، لەگەڵ چەندین ئەندازیار و سەرپەرشتیارانی كشتوكاڵیش كە ڕۆڵێكی سەرەكییان گێرا.
هەنگاوی داهاتوو:
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە هەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی سەرۆكوەزیران هەوڵەكانیان بەردەوامە بۆ هەناردەكردنی بەرهەمی دیكە لە هەرێمی كوردستان و دۆزینەوەی بازاڕی دەرەكی بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی جووتیاران و هەمەچەشنكردنی ئابووری كوردستان.
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.