Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:40

عێراق لە ماوەی 8 مانگدا بە بەهای 6 ملیار دۆلار كەلوپەلی لە ئێران هاوردە كردووە

کوردستان TV
100%

دەزگای گومرگی ئێران لە هەشت مانگی سەرەتای ساڵی دارایی ئەمساڵدا هەناردەكردنی كاڵا بە بەهای زیاتر لە 18 ملیار دۆلار بۆ 15 وڵاتی دراوسێی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوە كرد كە عێراق لەم ماوەیەدا بە بەهای 6 ملیار دۆلار كاڵای هاوردە كردووە.
محەمەد ڕەزوانی فەر، سەرۆكی دەزگای گومرگی ئێران لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویكردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، “هەناردەكردن بۆ وڵاتانی دراوسێ بە ڕێژەی لەسەدا 9 گەشەی ساڵانە تۆماركردووە.
 ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و وڵاتانی دراوسێ 38 ملیارو 500 ملیۆن دۆلاری لە ماوەی پێشوودا تێپەڕاندووە ، بە گەشەكردنی لەسەدا 12.
جەختیشی كردەوە كە پاكستان بە بەهای یەك ملیار و 300 ملیۆن دۆلار، ڕووسیا 616 ملیۆن دۆلار، عێراقیش 6 ملیار دۆلار كەلوپەلی لە ئێرانەوە هاوردەكردووە.
لە لایەكی دیكەوە، ڕەزوانی فەر پشتڕاستی كردەوە كە ئێران 14.6 ملیۆن تۆن كاڵای بە بەهای 20 ملیار دۆلار لە 15 وڵاتی دراوسێیەوە هاوردە كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.