Erbil 19°C پێنجشەممە 24 تشرینی یەکەم 17:21

له‌ لالیگادا ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ڤیاڕیاڵ تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و ڤیاڕیاڵ رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌.
شه‌وی رابردوو، له‌ میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 17 له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید میوانداری یانه‌ی ڤیاڕیاڵی كرد.
ڕیاڵ مه‌درید یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی چوار گۆل له‌ به‌رامبه‌ر گۆلێك، گۆله‌كانی مه‌درید له‌ رێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان، بێلینگهام، رۆدریگۆ، ئیبراهیم دیاز،مۆدریچ كه‌ له‌ خوله‌كه‌كانی 25و 37و64و68 تۆماریان كرد، تاكه‌ گۆله‌كه‌ی ڤیاڕیاڵیش له‌ رێگای یاریزان خۆسی لویس له‌ خوله‌كی 54 تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ ئێستای ریزبه‌ندی خولدا به‌ 42 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ و به‌ 16 خاڵ له‌ پله‌ی چوارده‌مدایه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.