Erbil 19°C پێنجشەممە 24 تشرینی یەکەم 17:22

له‌ پریمه‌رلیگدا مانچێسته‌ر سێتی و كریستاڵ پاڵاس يه‌كسان بوون

کوردستان TV
100%


له‌ خولی نایابی ئینگلیزی مانچێسته‌ر سێتی له‌گه‌ڵ كریستاڵ پاڵاس دووچاری یه‌كسانبوون هات.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 16ی12ی2023، له‌ میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 17ی خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی مانچێسته‌ر سێتی میوانداری كریستاڵ پاڵاسی كرد.
 یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌ یه‌كسانبوون  به‌ ئه‌نجامی دوو گۆل بۆ هه‌ردوولا به‌ كۆتا هات. 
گۆله‌كانی سێتی له‌ رێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان  گریلیش و ڕیکۆ لویس له‌ خوله‌كه‌كانی 24 و 54 تۆماركران،  گۆله‌كانی كریستاڵ پاڵاسیش له‌ رێگای یاریزانان  فیلیپ ماتێتا ومایکل ئۆلیس  له‌ خوله‌كه‌كانی 76 و 90 تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش مانچێسته‌ر سێتی له‌ ئێستای ریزبه‌ندی خول به‌ 34 خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌مه‌ و كریستاڵ پاڵاسیش به‌ 17 خاڵ له‌ پله‌ی پانزده‌مه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.