Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:46

بڕیارێك له‌ رێكخه‌رانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا

کوردستان TV
100%


رێكخه‌رانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ناسراو به‌ئێن بی ئه‌ی، بریاریدا به‌راگیرانی ئه‌ستێره‌ی تیپی باسكه‌ی گۆڵدن ستیت درایمۆند گرین بۆ كاتێكی نادیار.
 ئه‌و بریاره‌ی رێكخه‌رانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا دوای چه‌ند كاتژمێرێك هات له‌ده‌ست درێژی ناوبراو بۆ سه‌ر یاریزانی تیپی باسكه‌ی ڤینێكس سه‌نز یوسف نۆركیچ، گرین له‌مانگی رابردوو به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ پێنج یاری راگیرابوو، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی خستبووه‌ ملی یاریزانی فه‌ره‌نسی رۆدی گۆبێر، دواتر ئه‌و یاریزانه‌ له‌یاری رابردووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ڤینێكس سه‌نز، په‌لاماری یاریزانی بۆسنی یوسف نۆركیچیدا به‌هێزه‌وه‌ كێشای به‌سه‌ری ئه‌و یاریزانه‌.
ئه‌وه‌ هه‌ژده‌هه‌مین جاره‌ گرین له‌یاریه‌كان دوور ده‌خرێته‌وه‌، به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی دوور له‌گیانی وه‌رزشی له‌به‌رامبه‌ر یاریزانان.  
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.