Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 05:47

فیفا لیستی كۆتایی باشترین راهێنه‌ران بۆ ساڵی 2023ی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


یه‌كێـتی تۆپی پێی جیهان لیستی كۆتایی باشترین راهێنه‌رانی ساڵی 2023ی بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێی لیسته‌كه‌ی فیفا پیب گواردیۆلای ئیسپانی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سێتی ناوی له‌لیستی باشترینه‌كان، چونكه‌ ناوبراو توانی له‌ساڵی دوو هه‌زراو بیست و سێ له‌گه‌ڵ مان ستی مێژوویه‌ك بنوسێته‌وه‌ كاتێ براوه‌ی هه‌رسێ نازناوی چامپیۆنز لیگ و پریمه‌رلیگ و جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را بوو.
 هه‌روه‌ها لۆچانۆ سبالیتی ڕاهێنه‌ری پێشوی یانه‌ی ناپۆلی له‌م لیسته‌ هه‌یه‌، سبالیتی توانی سه‌ركردایه‌تی ناپۆلی بكات بۆ بردنه‌وه‌ی سكۆدیتۆ، هه‌روه‌ها سیمۆنی ئینڤاگی راهێنه‌رێكی دیكه‌ی ئیتالی له‌نێو لیستی فیفا بوونی هه‌یه‌، ئینزاگی سه‌ركه‌وتوو بوو له‌بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی ئیتالیا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌نته‌ر، هه‌روه‌ها توانی ئه‌و یانه‌یه‌ بگه‌یه‌نێته‌ یاری كۆتایی چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی مانچێسته‌ر سێتی.
 له‌سه‌ر ئاستی كچان، ڕاهێنه‌ری كچانی بارسێلۆنا جۆناتان گیرالدیز له‌لیستی فیفا بوونی هه‌یه‌، هاوكات كچه‌ یاریزانی یانه‌ی چێلسی ئیما هایز كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی براوه‌ی هه‌ردوو نازناوی جام و خول بوو، ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترینی فیفا ده‌كات، سارینا ویگمان ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیته‌را، به‌هه‌متان شێوازه‌ له‌نێو لیستی باشترینه‌كانی فیفایه‌.
 جێی ئاماژه‌یه‌ مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی فیفا بۆ ساڵی 2023 له‌رۆژی پازده‌ی كانوونی دووه‌می داهاتوو له‌له‌نده‌نی وڵاتی به‌ریتانیا به‌رێوه‌ده‌چێت.   

    
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.