لە ئاکامی هێرشێکی چەکدارییدا بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە شاری راسک لە ویلایەتی سیستان-بەلووچستانی ئێران، 11 کارمەندی ئاسایش کوژران.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئێران IRNA، پارێزگای سیستان-بەلووچستان، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکە بڵاوکردووەتەوە کە کاتەکانی شەو ڕوویداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە هێرشێکی تیرۆریستییدا بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە راسک، 11 کەس شەهید بوون.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان پۆلیس و ئەنجامدەرانی هێرشەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە هێرشبەرەکان کوژراون.
لەو هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنی ناوخۆی وڵاتەکەدا بڵاوکراونەتەوە، بانگەشەی ئەوە کراوە ڕێکخراوی "جەیشولعەدل"
کە لە ویلایەتی سیستان-بەلووچستان چالاکی هەیە و بانگەشەی ئەوە دەکات بەرگریی لە مافی گەلی سوننەی بەلوچی دەکات و لە وڵاتەکەدا بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی ناسراوە، هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.