Erbil 19°C پێنجشەممە 24 تشرینی یەکەم 17:23

له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق دهۆك و نه‌ورۆز یارییان هه‌یه‌

کوردستان TV
100%


له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقدا دهۆك و نه‌ورۆز رووبه‌رووی یانه‌كانی نه‌فت و نه‌فتی به‌سره‌ ده‌بنه‌وه‌.
ئه‌مرۆ هه‌ینی 15ی12ی2023، له‌ میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 9 له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقدا، كاتژمێر 2:30ی خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆ یانه‌ی دهۆك میوانداری یانه‌ی نه‌فت ده‌كات، له‌ هه‌مان كاتژمێری ئاماژه‌ پێكراودا یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕا.
یانه‌ی دهۆك له‌ ئێستای ریزبه‌ندی خولدا به‌ 11 خاڵ له‌ پله‌ی هه‌شته‌مدایه‌، نه‌فتیش به‌ 12 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌م دایه‌.
یانه‌ی نه‌ورۆزیش به‌ 11 خاڵ له‌ پله‌ی ده‌یه‌م دایه‌ و نه‌فتی به‌سڕاش به‌ 8 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌ڤده‌م دایه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.