Erbil 19°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 15:07

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌رز و دنیڤه‌رناگیتس سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


له‌جیهانی تۆپی باسكه‌، له‌میانی یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ناسراو به‌ئێن بی ئه‌ی، تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌زر له‌نێو هۆلی داخراوی ستایبلس سه‌نته‌ر میوانداری تیپی باسكه‌ی ساكرامنتۆ كینگزی كرد.
 یارییه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو نۆزده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌نه‌وه‌دو نۆ خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌زر ته‌واو بوو.
 له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ یاریزانی لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌رز باشتر ده‌ركه‌وتن و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌ئه‌نجامی حه‌فتا خاڵ به‌رامبه‌ر به‌چلو هه‌شت خاڵ له‌به‌رژه‌وندی كلیبه‌رز بوو، له‌نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی میواندار به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئاست به‌رزی خۆیان و مكوربوون له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌.
به‌م شێوه‌یه‌ یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو نۆزده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌نه‌وه‌دو نۆ خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌رز ته‌واو بوو.   

هه‌ر له‌ركابه‌ریه‌كانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، تیپی باسكه‌ی ڤینێكس سه‌نز به‌ئه‌نجامی سه‌دو نۆزده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو شازده‌ خاڵ له‌تیپی باسكه‌ی گۆڵدن ستیتی برده‌وه‌.
 یاریه‌كه‌ له‌هۆلی داخراوی هیلی فرۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا به‌رێوه‌چوو، له‌نیوه‌ی یه‌كه‌م و له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ ئاستی هه‌ردوولا هاوسه‌نگ بوو، ئه‌م نیوه‌یه‌ به‌ئه‌نجامی گۆڵدن ستیت به‌ئه‌نجامی په‌نجاو شه‌ش خاڵ به‌رامبه‌ر به‌په‌نجاو سێ خاڵ له‌پێشه‌وه‌بوو.
 له‌ نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی ڤینێكس سه‌نز رێره‌وی یاریه‌كه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ڵگه‌رانده‌وه‌ تا به‌جیاوازی سێ خاڵ و به‌ئه‌نجامی سه‌دو نۆزده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو شازده‌ خاڵ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.  
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.