لەچوارچێوەی یارییەكانی كۆتا گەری قۆناغی كۆمەلەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، له‌یاریه‌كی كۆمه‌له‌ی شه‌شه‌م هه‌ردوو یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی و پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نس به‌گۆلێك به‌رامبه‌ربوون.
به‌درێژایی گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ردوولا له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌ك چانسی خۆیان تاقیكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و گێمه به‌بێ گۆڵ به‌یه‌كسان بوون ته‌واو بوو، له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی په‌نجاو یه‌ك، كه‌ریم ئادیمی گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ برۆسیا دۆرتمۆند تۆماركرد، به‌ڵام خۆشی یاریزانانی زه‌رده‌واڵه‌كان ته‌نیا پێنج خوله‌كی خایاند، له‌خوله‌كی په‌نجاو شه‌ش وارین زایه‌ر گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی بۆ پاریس تۆماركرده‌وه.
به‌م جۆره یاریه‌كه تا كۆتایی به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌گۆلێك ته‌واو بوو، به‌م ئه‌نجامه برۆسیا دۆرتمۆند به‌كۆكردنه‌وه‌ی یازده خاڵ به‌یه‌كه‌می ئه‌و كۆمه‌له‌یه گه‌یشته قۆناغی شازده، پاریس سان جێرمانیش به‌كۆكردنه‌وه‌ی هه‌شت خاڵ و به‌جیاوازی گۆڵ بلیتی دووه‌می قۆناغی شازده‌ی به‌ده‌ستهێنا.
له‌دووه‌م یاری كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م، یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد له‌سه‌ر یاریگای جۆدیسۆن پارك میوانداری میلانی ئیتالی كرد، یاریه‌كه به‌گۆلێك به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی میلان ته‌واو بوو.
نیوكاسڵ بهبهرامبهربوونیش بلیتی یۆرۆ لیگی به‌ده‌ست ده‌هێنا، به‌ڵام كه‌م ئه‌زموونی ئه‌و تیپه‌ی له‌قۆناغی شازده و له‌یۆرۆ لیگ دوورخسته‌وه، له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی سی و سێ جۆلینتۆن گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ نیوكاسڵ یونایتد تۆماركرد، ئه‌و گێمه میواندار به‌گۆلێك له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی په‌نجاو نۆ كریتسان پۆلیسیچ گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی بۆ میلان تۆماركرده‌وه.
یاریه‌كه به‌ره‌و كۆتایی بوو، دواجار له‌خوله‌كی هه‌شتاو چوار سامویل شوكویزی گۆلی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ میلان تۆماركرد، به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاڵه‌كانی میلان بووه هه‌شت خاڵ و به‌جیاوازی گۆڵ له‌خانه‌ی سێیه‌م دێـت، به‌م ئه‌نجامه میلان بلیتی یۆرۆلیگی به‌ده‌ستهێنا و نیوكاسل یونایتدیش ماڵئاوایی كرد.
هه‌ر لەمیانی یاریەكانی كۆتا گەری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، لەكۆمەڵەی هەشتەم یانەی رۆیال ئەنتوێرب توانی یەكەم سەركەوتن تۆمار بكات و بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ لەیانەی بارسیلۆنا بباتەوە.
لەدەستپێكی یاریەكە بەهۆی هەڵەی هیلی بەرگری یانەی رۆیال توانی لەریێی یاریزان ئارسەر فێرمین گۆلی پێشكەوتن تۆمار بكات، دوابەدوای ئەو گۆڵە یاریزانانی بارسێلۆنا زۆر هەوڵیاندا تا لەخولەكی سی وپێنج فیران تۆریس گۆڵی بەرامبەر بوونەوەی بەدەستهێنایەوە، گێمی یەكەم هەردوولا بەگۆلێك بەرامبەر بوون.
لەگێمی دووەم و لەسەرەتای ئەو گێمە جارێكی دیكە میواندار توانی لەرێی یاریزان ڤینیست یانسن گۆلی دووەم و پێشكەوتن لەیاریەكە تۆمار بكەن، یاریەكە گەیشتە كۆتایی، لەخولەكی زیادكراو یانەی بارسێلۆنا بەواژووی مارك گۆیەر گۆلی دووەم و بەرامبەر بوونەوەی تۆمار كردەوە، بەڵام خۆشی یاریزانانی بارسێلۆنا تەنیا یەك خولەكی خایاند كاتێ یاریزان ئەلیخینیا گۆلی سێیەم و بردنەوەی بۆ رۆیال ئەنتوێرب تۆمار كرد.
بەمشێوەیە یاریەكە بەسێ گۆل بەرامبەر بەدوو گۆڵ بەسەركەوتنی میواندار تەواو بوو، بارسێلۆنا لەم هەفتەی رووبەرووی دووەم دۆراندن هات، سەرەرای دۆرانی بارسلۆنا بەسوود وەرگرتن لەئەنجامی یاری پۆرتۆ و شاختار بەپلەی یەكەم گەیشتە قۆناغی شازدە.
له‌لایه‌كی دیكه، یانەی سرڤینا زڤیدا لەكۆمەلەی حەوتەم میوانداری یانەی مانچێستەر سێتی پێشەنگ كرد، یارییەكە بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بەسێ گۆڵ بەسەركەوتنی مان ستی تەواو بوو.
هەردوو بلیتی قۆناغی شازدە هەرزوو بۆ مان ستی و لایبزیگ یەكلابۆوە، بۆیە گرنگی ئەو گەرە بۆ هەردوو یانەی سرڤینا زڤیدا و بیۆنگ بۆیز بوو لەپێناو بەدەستهێنانی بلیتی یۆرۆ لیگ، لەگێمی یەكەم و لەخولەكی نۆزدە میگا هامیلتۆن بەلێدانێكی بەهێز گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد، گێمی یەكەم ستیزن بەگۆلێك لەپێشەوەبوو.
لەگێمی دووم هێرشەكانی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەكتر درێژەی هەبوو، لەخولەكی شەست و دوو ئۆسكار بۆب گۆلی دووەمی بۆ مان ستی تۆماركرد، لەبەرامبەردا یانەی سرڤینا زڤیدا لەخولەكی حەفتاو شەش گۆلێكی تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵەكانی كەم كردەوە، یاریەكە بەرەو كۆتایی بوو، لەخولەكی هەشتاو پێنج مان ستی لێدانی سزای بەدەستهێنا، كالڤین فلیپس سەركەوتوو بوو لەجێبەجێكردنی لێدانەكەو گۆڵی سێیەمی بۆ مان ستی تۆماركرد، بەر لەفیكەی كۆتایی ئەلیكسەندەر كانای گۆلی دووەمی بۆ سریڤینا تۆماركرد.
بەم شێوەیە یاریەكە بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ بەسەركەوتنی یانەی مان ستی تەواو بوو، بەم ئەنجامە مان ستی بەپلەی یەكەم گەیشتە قۆناغی شازدە.
لەلایەكی دیكە لەكۆمەلەی پێنجەم، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەسەر یانەی لازیۆ تۆماركرد.
لەگێمی یەكەم و لەخولەكی شەش ئەنتوان گریزمان گۆلی پێشكەوتنی بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید بەدەستهێنا، ئەو گێمە سەرەرای هەوڵەكانی هەردوولا، بەڵام بەگۆلێك لەبەرژەوەندی ئەتلەتیكۆ مەدرید بوو.
لەگێمی دووەم یاریزانانی هەردوولا چەندین فشاریان خستە سەر گۆڵی یەكتر، لەخولەكی پەنجاو یەك سامویل لینۆ توانی گۆڵی دووەم بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆمار بكات، بەمشێوەیە یاریەكە تا كۆتایی بەدوو گۆلی بێ بەرامبەر بەسەركەوتنی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تەواو بوو.
بەم ئەنجامە ئەتلەتیكۆ مەدرید بەكۆكردنەوەی چواردە خاڵ و بەپلەی یەكەم گەیشتە قۆناغی شازدە، لەبەرامبەردا لازیۆ بەدە خاڵ و بەپلەی دووەم گەیشتە قۆناغی شازدە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.