Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:12

له‌و مانگه‌دا ئێران 13 هاووڵاتی كوردی له‌ سێداره‌داوه‌

کوردستان TV
100%


ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد له‌ مانگی 12دا له‌ سێداره‌دراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند،  بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، 13ی12ی2023، سزای سێدارەی عوبەید مەحموودی، خەڵکی گوندی "قوڕی قەڵا"ی سەر بە شارۆچکەی شاهۆی شاری ڕوانسەر، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان (دیزڵ‌ئاوا) جێبەجێ کرا.
رێكخراوه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت، ئەو بەندکراوە لە مانگی 7ی ساڵی 2021،  بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی مەرزیە حاسڵی، خەڵکی گوندی "مسکیناوا"ی سەر بە شاری ڕوانسەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركرا و پاشان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.
هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی خۆی وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە بکوژ یان بکوژەکانی ئەو ژنە بە تەماحی دزینی زێڕەکانی ناوبراویان کوشتووە، ڕایگەیاندووە؛ لەو پەیوەندییەدا چەند کەسێک تەنانەت شووەکەی و مێردی پێشووتریشی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیركراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی 13 ڕۆژی یەکەمی مانگی دیسەمبەری 2023دا، لانی کەم سزای سێدارەی13 بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.