Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 00:48

پاڵه‌وانێیه‌تی تێنسی یانه‌كانی كوردستان له‌ دهۆك به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تێنسی كوردستان، پاڵه‌وانێیه‌تی تێنسی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان له‌ پارێزگای دهۆك به‌رێوه‌ده‌چێت.
پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ سبه‌ی پێنجشه‌م 14ی12ی2023، له‌ یاریگاكانی دهۆك به‌ به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی  هه‌ولێر، سۆلاڤ، دهۆك، قه‌ڵا، گاره‌ ئه‌كاد عه‌نكاوه‌، نیشتیمان، خاك، سێمێڵ، بروسك، كاتژمێر 10ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كرێت، تا رۆژی 16ی12ی2023 به‌رده‌وام ده‌بێت.
كاروچالاكییه‌كانی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌ پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.