تەمێكی چڕ و بەفربارین لە هەكاری و وان كاریگەری لەسەر ژیانی خەڵك هەبوو و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروست كرد.
لە وان شەپۆلێكی سەرما و سۆڵە شارەكەی گرتووەتەوە و دوو ڕۆژە بارینی بەفر لە پارێزگاكە بەردەوامە.
هەروەها ڕێگەی نێوان وان و هەكاریش بە هۆی بارینی بەفر و تەمێكی چڕ، ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان دروست كرد.
لە هەكاریش بەفرێكی زۆر باری و تیمەكانی شارەوانی و ڕێگەوبانیش بەردەوام بوون لەسەر ئەركەكانیان.
سەرەڕای ئەو بەفرە زۆرەی لە ناوچەكەدا باریوە، هاووڵاتیان جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئەمساڵ بارینی بەفر درەنگتر لە ساڵانی پێشوو بووە.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.