Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 22:52

شەپۆلێكی بەفربارین و تەمێكی چڕ باڵی بەسەر پارێزگاكانی كوردستانی توركیادا كێشاوە

کوردستان TV
100%

شەپۆلێكی بەفربارین و تەمێكی چڕ باڵی بەسەر هەر سێ پارێزگاكانی ئەرزەڕۆم، قەرس و ئەردەخان لە كوردستانی توركیادا داكێشاوە.
سەرما و سۆڵە لە ئەرزەڕۆم كە چەند ڕۆژێكە ناوەندی شارەكە و ناوچەكانی دەوروبەری گرتووەتەوە و هاوكات بارینی بەفرێكی زۆریشی بەدوادا بووە.
لە قەرس، بەفر بارین جارێكی دیكە لە شەوی ڕابردووە دەستی پێكرد و بێ پسانەوە بەردەوامە و ناوەندی شارەكە و شوێنە مێژووییەكانی سپی پۆش كرد.
هاوكات تەمێكی چڕ لە سەر ڕێگەی قەرس- ئیدر ئاستەنگی بۆ هاووڵاتیان دروست كرد و بە ڕادەیەك كە ئاستی بینین بۆ 20 مەتر دابەزیبوو.
شارۆچكەی ساریكامیش سەر بە پارێزگای قەرس كە ساڵانە بەفرێكی زۆری لێ دەكەوێت، بەفری لێ باری و ئەستووری بەفر گەیشتە 20 سانتی مەتر.لە ئەردەخانیش بەفر ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان دروست كرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.