له خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، گیرۆنا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆماركرد
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌م 10ی12ی2023، له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له گه‌ڕی 16 له خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی گیرۆنا میوانداری یانه‌ی بارسێلۆنای كرد.
گیرۆنا یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتا هێنا به ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل بۆ بارسێلۆنا.
گۆله‌كانی گیرۆنا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریزانان ئارتێم دۆڤبیک و میگێل گوتیرێز و ڤالێری فێرناندێز ئیسترادا و کریستیان ستوانی له خوله‌كه‌كانی 12،40،80، 90 تۆماریانكرد.
دوو گۆله‌كه‌ی بارسێلۆناش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریزانان لیڤاندۆڤسكی و گۆندوگان له خوله‌كه‌كانی 19 و 90 تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش گیرۆنا به 41 خاڵ له پێشه‌نگی خولدایه و بارسێلۆناش به 34 خاڵ له پله‌ی چواره‌مدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.