Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 23:26

شەپۆلێكی سەرما و سۆڵە ڕووی لە پارێزگاكانی كوردستانی توركیا كرد

کوردستان TV
100%

لە قەرس شەپۆلێكی بەفربارین بەرزاییەكانی سپیپۆش كرد و شەپۆلەكە هەروەها ناوەندی پارێزگاكەشی گرتەوە.
لە شارۆچكەی ساریكامیش سەر بە پارێزگای قەرس پلەكانی گەرما دابەزین و بە هۆی سەرما هەندێك ناوچەش بەستیان.
لە ئاگری-ش سەرما كاریگەری لەسەر ژیانی خەڵك هەبوو و تەمێكی چڕیش شارەكەی داپۆشی و بەفربارینیش شارۆچكەی دۆغوبایەزیدی بە تایبەتی گرتەوە.
بە هۆی ساردی هەواوە جامی ئۆتۆمبێل و سەرما لە ئەردەخان بەستی و بەفر شارەكەی بە تەواوی داپۆشی. لە ناوەندی شارەكە كڕێوەی كرد و بەفربارینەكە هاوكات بوو لەگەڵ بارانبارین.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.