قائیمقامیهتی سلێمانی بڵاویكردهوه، بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە چۆنیەتی گواستنەوەی مەیدانی کرین و فرۆشتنی ئاژەڵان و چاودێریکردنی شوێنەکە و کارکردن بۆ پاراستنی ژینگە و سروشتی ناوچەکە ئاوات محهمەد، قائیمقامی سلێمانی سەردانی مەیدانی کرین و فرۆشتنی ئاژەڵانی کرد و ئەو پڕۆژانەی بەسەر کردەوە لە نزیکی مەیدانەکە لەقۆناغی جێبەجێکردندان و وتی: لە گواستنەوەی مەیدانەکەدا رەچاوی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان و لایەنی ژینەگەی و تەندروستی کراوە، و ئەو شوێنە نوێیەی کە بۆ مەیدانی کرین و فرۆشتنی ئاژەڵان دیاریکراوە بەجۆرێک دیزاین دەکرێت کە لەگەڵ کارو پیشەکە و گۆرانکاریە ناوچەی و سەردەمیەکاندا بگونجێت.
راشگهیاندووه، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر قائیمقامی سلێمانی بۆ گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵان بەردەوام لەهەوڵدا بووە و چەند جارێک کەموکووڕی مەیدانەکەی بۆ لایەنی پەیوەندیدار خستووەتە روو، کار و پێشنیازی گرنگی بۆ گواستنەوەی مەیدانەکە کردووە.
قائیمقامی سلێمانی: له ئایندهیهكی نزیكدا مهیدانی ئاژهڵان دهگوازرێتهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.