كچه تێنسزانی دانیماركی کارۆلین ڤۆزنیاکی خاوه‌ن پۆلیینی پێشووی یه‌كه‌می جیهان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بانگهێشتنامه‌ی پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای كراوه‌ی پێشكه‌ش كرا.
ئه‌و تێنسزانه به‌ناوبانگه ئامانجیه‌تی دوو مناڵه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته سه‌ر گه‌وره‌ترین شانۆی جیهان لهپاڵهوانیهتیهكانی گلاند سه‌لام، فۆزنیاكی پاڵه‌وانی ئوسترالیای دوو هه‌زارو هه‌ژده له‌گه‌ڵ شه‌ش كچه تێنسزانی دیكه‌ی ئوسترالیا بانگهێشت نامه‌ی فه‌رمیان پێ گه‌یشتووه.
ڤۆزنیاکی تەمەن سی و سێ ساڵان، دزای سێ ساڵ دوور كه‌وتنه‌وه، لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا گەڕایەوە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییە گەورەکانی تێنس، ناوبراو له‌هه‌ردوو پاڵه‌وانیه‌تی مۆنتریال و سینسینات یاری كرد، دواتر له‌پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌مه‌ریكای كراوه توانی بگاته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی، دواتر له‌سه‌ر ده‌ستی كچه تێنسزانی ئه‌مه‌ریكی كوكو گاوف دۆرا.
کارۆلین ڤۆزنیاکی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بانگهێشتنامه‌ی پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای كراوه‌ی پێشكه‌ش كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.