Erbil 15°C پێنجشەممە 29 شوبات 17:43

پلانی نوێی ریاڵ مه‌درید له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ی داهاتوو راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


 
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید پلانی داناوه‌ له‌میركاتۆی هاوینه‌ی داهاتووه‌ یاریزانێكی باڵی راست بگوازێته‌وه‌ ریزی تیپه‌كه‌، له‌مباریه‌وه‌ پێگه‌ی دیڤینسا سه‌نترال بڵاویكرده‌وه‌، باڵی راستی ریاڵ مه‌درید پێویستی به‌هێنانی یاریزانێك هه‌یه‌، به‌هۆی پێكانی به‌رده‌وامی كارڤه‌خاڵ و ئه‌گه‌ری رۆیشتنی لۆكاس فاسكێز له‌هاوینی داهاتوو، ریال مه‌درید ئاماده‌ نیه‌ بۆندی فاسێز نوێ بكاته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌سته‌ی راهێنه‌رانی یانه‌ی شاهانه به‌دوای جێگره‌وه‌یه‌كن.
 به‌پێی پێگه‌ی ناسراو ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌لایه‌ن یانه‌ی ریاڵ مه‌درید چاوی خراوه‌ته‌ سه‌ر جێرمی فریمبۆرگ یاریزانی یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌ركوزن و ئه‌لیكسه‌نده‌ر ئارنۆلدی یاریزانی لیڤه‌رپول و ئه‌شره‌ف حه‌كیمی یاریزانی یانه‌ی پاریس سان جێرمانن كه‌ مێرنگی هه‌وڵ ده‌دات یه‌كێكیان بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی.
 به‌پێی زانیاریه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بریاریداوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌شره‌ف حه‌كیمی گرێبه‌ست واژوو بكات، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ دوایخست، چونكه‌ ناوبراو بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس له‌سالی دوو هه‌زارو بیست و شه‌ش به‌كۆتا دێت و پاریس ئاماده‌ نیه‌ به‌ر له‌سالی دوو هه‌زارو بیست و پێنج هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ بكات.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.