Erbil 13°C چوارشەممە 04 کانونی یەکەم 12:11

پارتی دەسكەوتێكی دیكە پێشكەش بە هاووڵاتیانی كوردو عەرەبی قەزای مەخمور دەكات

کوردستان TV
100%

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیخڵاس دلێمی،ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر داواكاری لقی 23ی قەرەچووغ و هاووڵاتیانی ناوچەكە، بۆ چارەسەركردنی كێشەی هاووڵاتیان و جووتیارانی قەزاكە بە كوردو عەرەبەوە ، سەردانی قەزای مەخموری كرد.
دلێمی لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ هاووڵاتیانی ناوچەكە رایگەیاند: سەرجەم داوكارییەكانی ئەو هاووڵاتییانەی كە مامەڵەی گەڕانەوەی ئاوارەییان هەبووە جێبەجێ دەكرێت ،ئەو هاووڵاتییانەش كە مامەڵەی چاودێری كۆمەڵاتییان هەبووە جێبەجێكراون.
هەروەها گوتی: پڕۆژەیەكی تازەی وێستگەی كارەبا لە سەنتەری قەزای مەخمور دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هاوكات ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی، بەڵێنیشی دا كە چەند پڕۆژەیەكی دیكەی خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی و رێگەوبان جێبەجێ دەكرێت.
هەواڵ و فۆتۆ - كارزان كاكل

کوردستان هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.