Erbil 11°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 22:56

كێشە دەكەوێتە نێوان سەرۆك وەزیرانی عێراق و حەشدی شەعبی

کوردستان TV
100%

بەپێی هەواڵێك كە لە میدیایەكی عەرەبی بڵاوبووەتەوە، كوشتنی پێنج چەكدارەكەی حەشدی شەعبی لە پارێزگای كەركووك لەلایەن ئەمریكییەكانەوە، كێشەی بۆ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دروست كردووە، چونكە ئەمریكا رایگەیاندووە كە حكوومەتی عێراق ئاگەداری هێرشەكە بووە.
ماڵپەڕی (عەرەبی جەدید) لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە هێرشەكانی ئەم دواییانەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بۆ سەر ئەمریكییەكان لە عێراق و سووریا، كێشەی خستبووە نێوان سوودانی و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، بەڵام دوای ئەوەی ئێلینا رۆمانسكی، بالیۆزی ئەمریكا لە بەغدا لەبارەی كردنە ئامانجی چەكدارەكانی حەشدی شەعبی لە كەركووك، رایگەیاند كە حكوومەتی عێراقی ئاگەداری هێرشەكەی ئەمریكییەكان بووە، بۆیە نێوانی سوودانی و حەشدی شەعبی بە تەواوی خراپ بووە. 
شایەنی باسە رۆمانسكی گوتبووی: هێزەكانی ئەمریكا بۆ بەرگریكردن لە خۆیان، پێنج چەكدارەكەی حەشدیان لە كەركووك كوشتووە و حكوومەتی عێراقیش ئاگەدار بووە. 
بەڵام تا ئێستا حكوومەتی عێراق و هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعییش كە پێكهێنەری سەرەكیی حكوومەتەكەن، هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان لەمبارەیەوە رانەگەیاندووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.