Erbil 15°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:25

13 هاووڵاتی كورد له‌ ئێران به‌ 34 ساڵ و پێنج مانگ سزای زیندانییان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

کوردستان TV
100%


ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد سزای زیندانی كردنییان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، سێزدە هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی عەبدولکەریم کاکۆل، سولەیمان شاروێرانی، خدر عەبدوڵڵاهی، عوسمان هەمزازادە، ئارام شەعبان، فەخرەدین پوودات، یەعقووب مەحموودی‌ئازەر، خۆشناو عەینی، پیرۆت تابناک، یووسف ڕەحمانی، فەرهەنگ کەرامەت، بەهمەن مەحموودی‌ئازەر و موحسین عەزیزی، کە سەرجەمیان خەڵکی شاری شنۆن، لەلایەن دەزگای دادوەریی  ئێران بە کۆی گشتی سزای 34 ساڵ و 5 مانگ بەندکردنیان بەسەردا سه‌پێنرا.
رێكخراوه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت، بەهمەن مەحموودی‌ئازەر، خەڵکی شنۆ و یەعقووب مەحموودی‌ئازەر، خەڵکی گوندی سینگانی ئەو شارە، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مەهدی ڕەزایی"، هەرکامەیان سزای 7 ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سه‌پێنراوه‌.
راشگه‌یاندراوه‌، هه‌ر  لەم پەیوەندییەدا خۆشناو عەینی و پیرۆت تابناک، خەڵکی گوندی سینگانی شنۆ و موحسین عەزیزی، خەڵکی شاری شنۆ، هەریەکەیان سزای 2 ساڵ بەندکردنیان و فەرهەنگ کەرامەت، خەڵکی گوندی سینگانی شنۆ، سزای 2 ساڵ و6 مانگ بەندکردن و هەروەها یووسف ڕەحمانی، خەڵکی شاری شنۆ 2 ساڵ و5 مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپێنراوه‌.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەر لە درێژەی ئەم سزایانەدا، عەبدولکەریم کاکۆل، خەڵکی گوندی حەسەننوورانی سەر بە شاری شنۆ، سولەیمان شاروێرانی و خدر عەبدوڵڵاهی کە هەردووکیان دانیشتووی ئەو شارەن، لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مەهدی ڕەزایی" هەریەکەیان سزای ساڵێک بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.
هه‌روه‌ها راگه‌یاندراوه‌، ئارام شەعبان، خەڵکی شاری شنۆ، سزای 3 ساڵ و 3 مانگ بەندکردن و فەخرەدین پوودات، خەڵکی گوندی "بەیتەریان" و عوسمان هەمزەزادە، خەڵکی گوندی "قوڕوچای"ی سەر بە شاری شنۆ، هەریەکیان سزای3 ساڵ و 3 مانگ بەندکردنی بەسەردا سه‌پێنراوه‌.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌،  دادگای شۆڕشی شاری شنۆ، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاوکاریی ئەو حیزبە" بە کۆی گشتی، سزای34 ساڵ و 5 مانگ بەندکردنی بەسەر ئەو 6 هاووڵاتییەدا سەپاندووە.

هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه‌، عەبدولکەریم کاکوڵ، سولەیمان شاروێرانی، خدر عەبدوڵڵاهی، عوسمان هەمزازادە، ئارام شەعبان و فەخرەدین پوودات، لە کاتژمێر 2 تاکوو 4ی بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، 18ی4ی2-2023، لە ماڵی خۆیان و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کراون و دوای ماوەیەک دەستبەسەربوون، بە دانان بارمتە و بە شێوەی کاتی کۆتاییی دادگاییکردنەکەیان، لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کراون.
شایانی باسە کە حەوت هاووڵاتیی دیکە لە مانگی 4ی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركراون و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگایکردنەکەیان لە بەندیخانە ناوەندیی شنۆ ئازاد کران.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.