Erbil 26°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 23:56

لەمساڵ 61 ملیۆن حاڵەتی گیان لەدەستدان لە سەرانسەری جیهاندا تۆماركراوە

کوردستان TV
100%

لە ساڵی 2023 ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە  گەیشتووەتە نزیكەی 61 ملیۆن كەس لە سەرانسەری جیهاندا ، زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدان لەنێو پیاوان بووە، كە زیاتر لە 32.6 ملیۆن گیان لەدەستدان بووە، هاوكات مردن لە نێوان مێینەكاندا زیاتر لە 28 ملیۆن مردن بووە، ئەمەش بەو مانایەیە كە 53%ی مردنەكان پیاوان بوون.
بەگوێرەی داتاكانی ماڵپەڕی داتا پیس ئێرپ ، چین بە زۆرترین ژمارەی مردووان لە پلەی یەكەمدا هاتووە، بە كۆی گشتی زیاتر لە 10.7 ملیۆن كەس، لە دوای ئەویش هیندستان دێت كە ژمارەی مردنی خەڵك 9.3 ملیۆن كەس بووە ، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایش لە پلەی سێیەمدا دێت بە نزیكەی 3 ملیۆن گیان لەدەستدان.
 سەبارەت بە كەمترین ژمارەی مردن لە سەرانسەری جیهان لە ساڵی 2023، لە ویلایەتی ڤاتیكان، بووە، كە ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی ساڵێكدا گیانیان لەدەستداوە تەنها 10 كەس بووە.
 سەبارەت بە عێراقیش لە كۆی 237 وڵاتی جیهان كەلە پۆلێنبەندییەكەدا هاتووە، لە ڕیزبەندی 55ی جیهانیدایە لە ماوەی ساڵی 2023دا ژمارەی مردووان زیاتر لە 193 هەزار كەس بووە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.