Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 03:38

له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێیه‌تی تێنسی مه‌كاو تالۆن گریكسبۆر و داریا كاستكینا بوونه‌ پاڵه‌وان

کوردستان TV
100%


له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی تێنسی مه‌كاو له‌سه‌ر ئاستی كوران، تالۆن گریكسبۆر رووبه‌رووی بۆرنا بۆریچ بۆوه‌.
 دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێزو ئاست به‌رز له‌نێوان هه‌ردوو تێنسزان، دواجار تالۆن توانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی شه‌ش سێ، شه‌ش چوار بباته‌وه‌،.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ تالۆن گریكسبۆر توانی براوه‌ی یه‌كه‌م نازناوی تێنسی مه‌كاو بێت، له‌سه‌ر ئاستی كچانیش، داریا كاستكینا له‌به‌رامبه‌ر هاوتا چینیه‌كه‌ی شینۆ وانگ یاری ئه‌نجامدا، هه‌ردوو كچه‌ تێنسزان نمایشێكی به‌هێزیان پێشكه‌شكرد، له‌كۆتاییدا داریا كاستكینا توانی براوه‌ی نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ بێت.  
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.