Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 23:30

بوومەلەرزەیەک توركیای هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەکی بە گوڕی 5.1 پلەی ڕیختەر کە چەقەکەی لە کەنداوی گەملیک لە دەریای مەرمەڕە  له‌ توركیا ڕووی دا.

سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (ئافاد) ڕایگەیاند، کاتژمێر10:42ی خوله‌كی به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌م 4ی12ی2023،  بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلەی ڕیختەر کە چەقەکەی لە کەنداوی گەملیک لە دەریای مەرمەڕە ڕووی داوە.

بە پێی ئەم هەواڵە، بوومەلەرزەکە لە دووری 4.73 کیلۆمەتری شارۆچکەی مودانیا سەر بە پاڕێزگای بورسا و لە قوڵایی 8.98 کیلۆمەتری کاکڵی زەوی ڕوویداوە.

هاوکات بوومەلەرزەیەکی دیکە لە هەمان ناوچە لە کاتژمێر 10:45 خولەک بە گوڕی 4.5 پلەی ڕیختەر هاتووەتە ئاراوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.