Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:39

ئێران... سزای 11 ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستایه‌كی زمانی كوردی سەپێنرا

کوردستان TV
100%


سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی بەڕێوبەریی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لەلایەن دەزگای دادوەری  ئێران لە شاری سنە، بە 11 ساڵ بەندکران سزا درا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر کەرەمی، بە تۆمەتی "دروست کردنی گرووپ بۆ تێکدانی ئاسایش" بە 10 ساڵ بەندکران و بەە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی حکومەت" بە یەک ساڵ بەندکران و بە کۆی گشتی بە 11 ساڵ بەندکران سزا درا.

سەیوان ئیبراهیمی، لە6ی2023 و لە دۆسیەیەکی دیکەشدا، لەلایەن دادگای تاوانەکانی شاری سنە بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی" بە یەک ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە و لێدانی40 قامچی سزا درا. 11ی 9ی ئەمساڵیش، لە دادگای پێداچوونەوە سزاکان، سزای بەندکران و لێدانی قامچیی ناوبراو پەسەندکرا و سزای دوورخستنەوەی ناوبراو بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوا لە شاری کرماشان هەڵوەشایەوە.

سەیوان ئیبراهیمی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی، باسی هۆکاری سەپاندنی سزاکەی کرد کە 12 ساڵ بەندکرانە، "بەرپرسیارەتی لە ئەنجوومەنی نۆژین و چالاکییەکانی ئەم ئەنجونە"، "پشتگیری لە خۆڕاگری هاوژێنەکەی، زارا مەحەممەدی"، "بڵاو کردنەوەی وێنەی شەهیدان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان" وەهەروەها، "هەبوونی پەیوەندی بە کەناڵی کورد تی ڤی" ناوبردووە و ڕایگەیاندووە کە لە هەبوونی ئەم کەناڵە ئاگادار نییە.

سەیوان ئیبراهیمی ئەندامی بەڕێوبەری ئەنجوومەنی فەرهەنگیی و کۆمەڵایەتیی نۆژین، ڕۆژی چوارشەممە، 28ی 10ی2023لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە. ناوبراو لە ڕۆژی دووشەممە24ی 11ی ساڵی ڕابردوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگایەکەی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.

پێشتریش، سەیوان ئیبراهیمی، ڕۆژی 13ی10ی 2022، لە کاتێکدا لە دادگای شۆڕشی سنە بەدواداچوونی بۆ دۆسیەی هاوژێنەکەی زارا محەممەدی دەکرد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبگیركرا و ڕۆژی 15ی 10، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.