Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 03:47

مانۆڕی سنووریی هاوبەش لەنێوان عێراق و ئێران ئەنجام دەدرێت

کوردستان TV
100%

لیوا محەمەد باقری ،سەرۆك ئەركانی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران، لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ  بەغدا، پێشنیازی ئەوەی كرد كە مانۆڕی هاوبەش لەسەر سنووری ئێران و عێراق ئەنجام بدرێت.
لە بەرامبەردا لیوا عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق ئامادەیی تەواوی هێزە چەكدارەكانی عێراقی بۆ پەرەپێدانی هاوكاری سەربازی، بەرگری و مەشق و ڕاهێنان، مانۆڕی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەردوو وڵات ئەزموونی باش و بەنرخیان هەیە لە شەڕی دژی تیرۆر، بۆیە دەتوانن پلانی باش بۆ ئەو ئەزموونە بەنرخانە هاوبەش بكەن.
شایانی باسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لیوا محەمەد باقری ،سەرۆك ئەركانی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران ، بەسەردانێك گەیشتە عێراق و لەلایەن عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سەرۆك ئەركانی سوپای عێراقەوە پێشوازی لێكرا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.