ئەمڕۆ یەكشەممە شاندێكی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
نووسینگەی مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، سەردانەكە لە وەڵامی بانگهێشتنامەیەكی فەرمیدایە كە لەلایەن ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێرانەوە پێشكەش كراوە و سەردانەكە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا كە شاندەكە ژمارەیەك دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی ئەنجام دەدات و لەمیانەی سەردانەكەشدا تیشك دەخەنە سەر بەهێزكردنی هاریكاری بۆ رووبەرووبوونەوەی ئاستەنگەكانی ئێستاو پاڵپشیكردنی هەماهەنگی هاوبەش لەو بوارنەی خزمت بە هەردوولا دەكەن.
شاندێكی پەرلەمانی عێراق گەیشتنە تاران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.