Erbil 15°C شەممە 15 حوزەیران 13:52

ئافرەتێك لە تەمەنی 70 ساڵیدا دووانەیەكی دەبێ

کوردستان TV
100%

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی نیویۆرك پۆستی ئەمریكی، ئافرەتێكی تەمەن 70 ساڵانی ئۆگەندی، دوای ئەوەی چارەسەری منداڵبوونی وەرگرتووە، بووەتە یەكێك بەتەمەنترین دایكان لە جیهاندا.
لەوبارەیەوە ئارسەر ماتسیكۆ ،گوتەبێژی نەخۆشخانەی ئافرەتان ڕایگەیاندووە، ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو  سەفینا ناموكوایا كوڕ و كچێكی لە ڕێگەی نەشتەرگەری قەستەرە لە كامپالای پایتەخت بووە، دوای ئەوەی چارەسەری پیتاندنی وەرگرتووە.
ڕوونیشیكردەوە، باری تەندروستی دایكەكە باشە، ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشتر ناموكوایا لە ساڵی 2020دا لە هەمان نەخۆشخانە منداڵێكی كچێكی بووە، ئەو كاتەش تەمەنی لە كۆتایی شەستەكاندا بووە.
گوتەبێژەكە دەشڵێت: دایكە حەفتا ساڵانەكە ،دوای دوو سێ ڕۆژ لە منداڵبوونی دووانەكان، توانی بەناو نەخۆشخانەكەدا بڕوات.
هەروەها دكتۆر ئێدوارد تامالێ دەڵێت: ناموكوایا هێلكە و سپێرمێكی بەخشراوی هاوبەشەكەی بەكارهێناوە بۆ لەدایكبوونی دووانەكان، ئەمەشی بە "دەستكەوتێكی ناوازە" وەسفكرد.
دووانەكان لە هەفتەی 31ی دووگیانیدا پێشوەختە لەدایك بوون، و لەنێو شووشەدا دانراون، بەڵام پزیشكەكان پشتڕاستیان كردۆتەوە كە تەندروستییان باشە.
دایكە دڵخۆشەكەش دەڵێت: تەمەنم حەفتا ساڵەو جەستەشم لاوازە و توانای دووگیانبوون و منداڵبوونم نییە، بەڵام ئەمە موعجیزە بوو.


 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.