Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:14

ئارسیناڵ سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد و له‌ پێشه‌نگایه‌تی كردنی پریمه‌رلیگ به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
100%


له‌ خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی ئارسیناڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر وۆلڤه‌رهامپتۆن تۆماركرد.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2ی12ی2023، له‌ میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 14ی خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی ئاڕسیناڵ میوانداری یانه‌ی وۆلڤه‌رهامپتۆنی كرد.
یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئارسیناڵ ته‌واو بوو به‌ ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك.
دوو گۆله‌كه‌ی ئارسیناڵ له‌ رێگای یاریزانان بۆكایۆساكا و مارتێن ئۆدیگارد له‌ خوله‌كه‌كانی 6 و 13 تۆماریان كرد، تاكه‌ گۆله‌كه‌ی وۆلڤه‌رهامپتۆنیش یاریزان ماتیۆس کونها له‌ خوله‌كی 86 تۆماری كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ئارسیناڵ به‌ 33 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌م و پێشه‌نگی خولدایه‌، وۆلڤه‌رهامپتۆنیش به‌ 15 خاڵ له‌ پله‌ی سێزده‌مدایه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.