له یاری كۆتایی جامی جیهانی خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر یاریگای ماناهان له شاری سۆراكارتای ولاتی ئه‌نده‌نوسیا رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه.
له ئه‌نجامدا ئه‌ڵمانیا به لێدانه‌كانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه له خاڵی سزا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی خۆی نازناوه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌م ئه‌ڵمانیا به گۆلێك پێشكه‌وت گۆله‌كه‌ش یاریزان باری برۆنه‌ر به‌لێدانی سزا له خوله‌كی بیست و نۆ تۆماری كرد ،شه‌ش خوله‌ك دوای ده‌ستپێكردنی گێمی دووه‌م نوح ده‌روێش گۆلی دووه‌می بۆ ئه‌لمانیا تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده دوو ئه‌وه‌نده ،له خوله‌كی په‌نجاو سێ فه‌ره‌نسا گۆلێكیان له رێگای یاریزان سایمۆن بوایری تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌شیان بۆ یه‌ك گۆل كه‌م كرده‌وه ،له خوله‌كی هه‌شتاو پێنج ماتیس ئامۆگۆ گۆلی دووه‌می بۆ كه‌له‌شێره‌كان تۆمار كرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌شی یه‌كسان كرده‌وه.
یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتای پێ هات و له لێدانه‌كانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی خاڵی سزادا ئه‌ڵمانیا به چوار گۆل به‌رامبه‌ر به سێ گۆل سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و بۆ یه‌كه‌مین جار نازناوی مۆندیالی خوار ته‌مه‌نی 17 سالیان به‌ده‌ستهێنا.
شایه‌نی باسه جامی جیهانی لاوان له سالی 1985 ده‌ستی پێكردووه‌و نه‌یجیریا یه‌كه‌م وڵات بوو كه جامه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو هه‌ر خۆش خاوه‌نی زۆرترین نازناوه كه پێنج جار به‌ده‌ستی هێناوه .
ئه‌ڵمانیا له فه‌ره‌نسای برده‌وه بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوو نازناوی جامی جیهانی خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵانی به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.