Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 16:32

راگه‌یاندراوێك له‌ بایرن میونشنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی گۆڵپارێزو كاپتنی تیپه‌كه‌ی مانوێل نۆیه‌ری بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ڕایگەیاند.
نۆیه‌ر دوای چاكبوونه‌وه‌ی له‌شكانی قاچی، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ده‌ستی به‌مه‌شق و راهێنان كرده‌وه‌، تیپه‌ باڤاریه‌كه‌ له‌پێناو سوود وه‌رگرتن له‌تواناكانی ئه‌و گۆڵپارێزه‌، گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ درێژكرده‌وه‌.
نۆیه‌ری ته‌مه‌ن سی و حه‌وت ساڵان، له‌بیست و هه‌شتی تشرینی یه‌كه‌م دوای ده‌ مانگ دابران به‌هۆی پێكانه‌وه‌، گه‌رایه‌وه‌ مه‌شق و راهێنانی تیپه‌كه‌ی، بڕیاربوو گرێبەستەکەی نۆیەر لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی پێبێت، بەڵام درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بەو مانایەیە کە ئەو دەبێتە گۆڵپارێزی تیپەکە کاتێک ئەڵمانیا میوانداری پاڵەوانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای دوو هه‌زارو بیست و چوار ده‌كات، هاوكات بەردەوام دەبێت له‌گه‌ڵ یانه‌ باڤاریه‌كه‌ بۆ ركابه‌ریه‌كانی چامپیۆنز لیگ.
 نۆیەر لە ساڵی دووهه‌زارو یازده‌ پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنەوە کردووە، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ چوارسه‌دو نه‌وه‌دو چوار یاری ئەنجامداوە، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نۆیه‌ر به‌ته‌نیا نیه‌، به‌ڵكو بایره‌ن میونشن گرێبەستی سڤێن ئۆلریچەی گۆڵپارێزی دووەمی یانەكه‌ی ڕاگەیاند.    
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.