2 هاووڵاتی كورد له كوردستانی ئێران له سێدارهدران.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، بهرهبهیانی رۆژی رابردوو، سزای سێدارەی عەلی ئاقا محەممەدی، تەمەن 47 ساڵ و خەڵکی مەلەکشایی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلام جێبەجێکرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه بهههنگاوی راگهیاندووه، عەلی ئاقا محەممەدی، ساڵی پێشوو بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی خۆی دەستگیركرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
ههنگاو ئاماژهی بهوهشكردووه، هەروەها سزای سێدارەی ناسر مەقسوودی، بەندکراوی خەڵکی دەڕەشاری پارێزگای ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێکرا. ئەو بەندکراوەش سێ سال پێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەرکرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
له كۆتاییدا رێكخراوهكه رایگهیاندووه، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو سێ بەندکراوە هەتا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە، لە میدیاکان بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دادوەریی ئێرانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.