Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 17:02

2 به‌ندكراوی كورد له‌ ئێران له‌ سێداره‌دران

کوردستان TV
100%


له‌ كوردستانی ئێران 2 به‌ندكراوی كورد له‌ سێداره‌دران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند،  رۆژی سێشه‌م 28ی11ی2023،  سزای لە سێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی ئیقبال فەتوحوڵڵاهی خەڵکی شاری ئیلام و موحسین ئەمرایی خەڵکی شارۆچکەی گەڕاوەند سەربەشاری کۆیەشت لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
رێكخراوه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت، ئەم دوو بەندکراوە پێنج ساڵ لەمەوبەر لە دۆسیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکرابوون و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا بوو.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ ئەم بەندکراوانە نای کەم دوو بەندکراوی دیکەش بە ناوەکانی حەمید بەخشایش و میلاد نەباتی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان و کوشتنی بەئەنقەست سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا بوو، بۆ ژووری تاکە کەسی گواستراونەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
رێكخراوی هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه‌، تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە، لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی  بڵاو نەکراوەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.