Erbil 5°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 23:05

ناتۆ هۆشداری ده‌داته‌ ئێران

کوردستان TV
100%

ڕێكخراوی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ئه‌مڕۆ سێشه‌م هۆشداری دایه‌ ئێران و داوای لێ كرد هه‌وڵ نه‌دات دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر به‌رێت.

یانس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك ڕێكخراوی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی له‌ ململانێكانی نێوان ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا رۆلێكی ڕاسته‌وخۆمان نییه‌، به‌ڵام به‌شێك له‌ وڵاته‌‌ ئه‌ندامه‌كانمان له‌نێو ململانێیه‌كه‌ن.

ڕاشیگه‌یاند: پێویسته‌ له‌سه‌ر ئێران كارێك نه‌كات دۆخی ناوچه‌كه‌ زیاتر بشێوێت و به‌ره‌و ئاقارێكی تر بڕوات.

هه‌روه‌ها داواشی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی ئێران كرد خۆیان به‌ دووربگرن له‌ هه‌ر هه‌وڵێك بۆ هاوكاریكردنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس یاخود حزبوڵای لوبنانی، چونكه‌ ڕه‌نگه‌ به‌م كاره‌ بنكه‌ی شه‌ر فراوانتر بێت.

یانس ستۆڵتنبێرگ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌ غه‌ززه‌ به‌رپابووه‌ جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ئۆكڕاینا، چونكه‌ ڕووسیا هێرشكاره‌ و بێگومان ئۆكڕایناش مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌ خاك و نیشتمانه‌كه‌ی بكات.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.