وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م له شاری سلێمانی دوو ده‌رمانخانه‌یان داخستووه به‌هۆی سه‌رپێچی و مامه‌ڵه‌كردن به ده‌رمانی نایاساییه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: لە درێژەی پشکنین و بەسەرکردنەوەکانی لێژنەی چاودێریکردنی دەرمان بە هەماهەنگی لەگەل قامقامییەتی سلێمانی، پشکنین بۆ ژمارەیەک دەرمانخانەی شارەکە ئەنجامدرا.
ڕاشیگه‌یاند: لە ئەنجامی پشکنینەکەدا، دوو دەرمانخانە بە هۆکاری سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکان و مامەڵەکردن بە دەرمانی نایاسایی داخران و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەل کرا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هۆشداریشی بە سەرجەم ئەو شوێنانە دا کە مامەڵە بە بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشکییەوە دەکەن، پابەندی گشت ڕێنماییەکانی بن، بە پێچەوانەشه‌وە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند ده‌بنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.