له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقدا هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و زاخۆ رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ی11ی2023، له گه‌ڕی پێنجه‌م له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقدا، یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی زاخۆی كرد.
یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی زاخۆ به كۆتا هات به‌ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كانیش له رێگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان موهه‌یمه‌ن سه‌لیم و ئێتریک مارسێلینۆ له خوله‌كه‌كانی 63 و 68 تۆماریان كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش زاخۆ له ئێستای ریزبه‌ندی خولدا به 6 خاڵ له پله‌ی یازده‌مه و هه‌ولێریش به 4 خاڵ له پله‌ی حه‌ڤده‌مه.
له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقدا زاخۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ولێر تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.