Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 05:59

ئێران 2 هاووڵاتی كوردی له‌ سێداره‌دا

کوردستان TV
100%


له‌ كوردستانی ئێران 2 هاووڵاتی كورد له‌ سێداره‌دران.
رێكخراوی هه‌نگاو  بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی موسلیم جەشمیدی، خەڵکی شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان  و محەممەد ئەندیشگۆ، تەمەن 55 ساڵ و خەڵکی شاری کرماشان، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی  ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو دوو بەندکراوە کوردە لە ڕاگەیاندنەکانی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتە، بڵاو نەکراوەتەوە.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.