له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ بایه‌خ و گرنگیدان به‌یاری تۆپی پێ له‌وڵاتانی جیهان، ڕاهێنه‌ری فه‌ره‌نسی ئارسن ڤینگەر، كه بەرپرسی پەرەپێدانی تۆپی پێی جیهانی فیفایه، لەم هەفتەیەدا گه‌شتی وڵاتی هیندستانی کرد.
له‌و سه‌ردانه‌ی فینگه‌ر دووه‌م وڵاتی پر دانیشتوانی له‌جیهان به‌سه‌ركرده‌وه له‌پێناو گەشەپێدانی تۆپی پێ، له‌م سه‌ردانه‌دا ڤینگەر لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکی نیشتمانی بۆ دەستنیشانکردن و پەرەپێدانی باشترین بەهرەمەندە گەنجەکان لە وڵاتەکەدا سەردانی ئەکادیمیایەکی نوێی ڕاهێنانی کرد لە شاری بوبانێسوار لە ویلایەتی ئۆدیشای هیندستانی كرد، له‌م سه‌ردانه‌یدا ئارسین ڤینگه‌ر رایگه‌یاند، بۆیە لێرەم بۆ دەستنیشانکردنی بەهرەمەندەکان، پەروەردەکردنیان، پێدانی ئاستێکی باشی ڕکابەرییان و هێنانی هیندستان لەنێو باشترین تیپەکانی جیهان.
هه‌روه‌ها ڤینگه‌ر وتیشی من باوەڕم وایە کە ئێمە دەرفەتی گۆڕینی جیهانی تۆپی پێمان هەیە، تۆپی پێ وەرزشی ژمارە یەکە لە جیهاندا، وە وڵاتێکی وەک هیندستان کە ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر له‌ملیارێك كه‌س، بێگومان دەبێت لەم جیهانەدا بوونی هەبێت، بۆیە ئێمە لێرەین، فیفا لە ساڵی دووهه‌زارو بیست و دوو بەرنامەی پێشەنگی پەرەپێدانی بەهرەی دەستپێکردوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.