له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ری سێزده‌هه‌می خولی فه‌ره‌نسا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌مشه‌و هه‌ینی، یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ڕه میوانداری یانه‌ی مۆناكۆ ده‌كات.
به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌و یاریه پاریس بیست‌و حه‌وت خاڵی هه‌یه و له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی دێت، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی مۆناكۆ بیست و چوار خالی هه‌یه و له‌خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی دێت، شه‌ری هه‌ردوو یانه بۆ پێشه‌نگی لیگاوهنه، چونكه جیاوازی نێوانیان ته‌نیا سێ خاڵه، له‌ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی پاریس جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ مۆناكۆ به‌رز ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی مۆناكۆ هه‌ردوولا ژماره‌ی خاڵه‌كانیان هاوسه‌نگ ده‌بێت، پێشبینی ده‌كرێت یاریه‌كی ئاست به‌رز له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رێوه‌بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.