Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 00:47

بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز توركیای هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز پارێزگه‌ی مه‌ڵه‌ته‌ی له‌ وڵاتی توركیا هه‌ژاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و فریاگوزاری توركیا بڵاوی كرده‌وه‌: گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئێواره‌ی پارێزگه‌ی مه‌ڵه‌ته‌ 5.2 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی 6 كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وییه‌وه‌ ڕوویداوه‌ و به‌هۆی به‌هێزییه‌كه‌شی جگه‌ له‌ هاووڵاتییانی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگه‌ی مه‌ڵه‌ته‌، هاووڵاتییانی باكوری سووریاش هه‌ستیان پێ كردووه‌.

تا ئێستاش دیار نییه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ قوربانی گیانی یاخود زیانی ماددی لێ كه‌وتۆته‌وه‌ یاخود نا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.