ژماره‌یه‌ك لاوی كورد له كوردستانی ئێران ده‌ستگیركران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌م 20ی11ی2023، پێشەوا نەبی، تەمەن 16 ساڵ و کارزان نەبی، تەمەن15ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، لە ماڵی خۆیان و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی دەستگیركراون.
هه‌نگاو رایدهگهێنێت، هەروەها هەمان ڕۆژ، لاوێكی دیکە بە ناوی کۆمار نەبی، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لەو شارە دەستگیركراوه.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێشتریش واته شه‌وی یه‌كشه‌ممه لاوێكی دیكه بە ناوی فەرزین نەبی، تەمەن 14 ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی "مەلا ڕەزا" ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستگیركراوه.
رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاندووه، لاوێكی دیكه به‌ناوی هێدی یووسفیئەقدەم، تەمەن 16 ساڵ و خەڵکی ئەو شارە، لە ماڵەکەی خۆیان بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیركراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤدا هاتووه، دوای ده‌ستگیركرانی ئه‌و لاوانه بۆ شوێنگه‌لێكی نادیار گواستراونه‌ته‌وه و به‌دواداچوونی خانه‌واده‌كانیان لەسەر چارەنووس و بارودۆخی لاوه‌كانیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.
له كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایدهگهێنێت، تاوه‌كو كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ زانیارییه‌كی ورد و دروست له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستگیركرانیان و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵ ئه‌م لاوانه، له‌به‌رده‌ستدانییه.
ئێران 5 لاوی كورد ده‌ستگیرده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.