Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 17:22

بەفر بارین ڕێگەی نێوان 146 ناوچەی نیشتەجێبوونی سێ پارێزگای توركیای داخست

کوردستان TV
100%

بە هۆی ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی هەر یەكە لە پارێزگاكانی ئەرزەڕۆم، ئەردەخان و قەرسی گرتووەتەوە، ڕێگەی نێوان 146 ناوچەی نیشتەجێبوون داخرا.
لە ئەرزەڕۆم ڕێگەی نێوان 138 گەڕەك و ئاوایی بە هۆی بارینی بەفرەوە داخراوە و تیمەكانی سەرۆكایەتی شارەوانیش سەرقاڵی پاككردنەوە و كردنەوەی ڕێگەكانن.
لە ئەردەخان پێنج گوند پەیوەندییان بە یەكەوە نەماوە و هاتوچۆ داخراوە و تیمەكانیش بەردەوامن لەسەر ئەركەكانیان بۆ كردنەوەی ڕێگەكان.
بەفر بارین لە قەرسیش بووە هۆی داخستنی ڕێگەكان و هاتوچۆی نێوان سێ گوند بە تەواوی داخرا. بە هۆی ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی ڕووی لە ناوچەكە كردووە، ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ ئەو گوندانە دروست بووە كە شوێنەكەیان بەرزە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.