لە بەیاننامەیەكی سوپای ئەمریكادا هاتووە: هێزەكانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا هێرشی جیاواز و وردیان بۆ سەر دوو دامەزراوە لە عێراق ئەنجامدا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو هێرشانە وەڵامێكی ڕاستەوخۆ بوو بۆ هێرشكردنە سەر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لەلایەن ئێران و ئەو گروپانەی كە تاران پشتیوانییان لێدەكرا.
هەروەها پنتاگۆن ڕۆژی سێشەممە دووپاتی كردەوە كە هێرشێكی ئەمریكی لە عێراق ئەنجام دراوە كە لە كاردانەوەی هێرشێك بووە كە كارمەندانی سەربازی ئەمریكی لە ناوچەكە كردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی میلیشیاكانی لایەنگری ئێران كوژران.
پات ڕایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بنكەی عەین ئەسەدی عێراقی كە سەربازانی ئەمریكی لەخۆدەگرێت، بە مووشەكی بالیستیكی مەودای كورت هێرش كرایە سەر بەبێ ئەوەی لە ئەنجامدا كوژرانی لێبكەوێتەوە، سوپای ئەمریكا هێرشێكی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێكی میلیشیایەكی پاڵپشتیكراوی ئێران و ژمارەیەك چەكدار ئەنجامدا.
سوپای ئەمریكا هێرشی كردە سەر دوو پێگەی میلیشیاكانی ئێران لە عێراق
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.