بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌م پاپا فڕه‌نسیس به‌شێوه‌ی جیا چاوی به چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كی ئیسڕائیلی و فه‌ڵه‌ستینی بكه‌وێت، پاپای ڤاتیكان ده‌یه‌وێ له‌م ڕێگه‌یه‌وه په‌یامێكی مرۆیی به هه‌موو جیهان بگه‌یه‌نێت ئه‌ویش هه‌ستكردنه به ئازاری هه‌ردوو نه‌ته‌وه به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه.
ماتیۆ برۆنی گوته‌بێژی ڤاتیكان ڕایگه‌یاند: سبه‌ی چوارشه‌م پاپا فڕه‌نسیس به‌شێوه‌ی جیا له‌گه‌ڵ چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كی دیله ئیسڕائیلییه‌كان و هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێكی فه‌ڵه‌ستینی كه خانه‌واده و كه‌سه نزیكه‌كانیان له غه‌ززه‌ن، كۆ ده‌بێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: له ڕێگه‌ی ئه‌م دوو چاوپێكه‌وتنه‌دا كه په‌یامه‌كه‌ی مرۆییه، پاپا فڕه‌نسیس ده‌یه‌وێ ئه‌وه به هه‌موو جیهان بگه‌یه‌نێت كه هه‌ست به ئازاری هه‌ردوو نه‌ته‌وه به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌كانه‌وه ده‌كات.
بڕیاریشه دوای چاوپێكه‌تنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پاپای ڤاتیكان، خانه‌واده ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا چیرۆك و ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانیان به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان بخه‌نه‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.